دوێنێ: زه‌مانێک کوردیش وه‌ک گه‌لانی دیکه‌ی ئێران به نیازی شۆڕش بوو، ته‌نانه‌ت نرخیشی بۆدا، کاتێک که شۆڕشی گه‌لانی ئێران سه‌رده‌که‌وێ جێگه و پێگه و بگره په‌یام و داوای کورد بۆ زۆربه‌ی گه‌لانی ئێران نامۆ بوو. رژیمی کۆماری ئیسلامی له حاڵی جێگیربووندا بوو، وڵاتانی زلهێزیش له گۆشه نیگای سه‌بر و به چاوی گوومانه‌وه ده‌یانڕوانیه ئه‌م دیارده نوێیه، ئایه‌توڵا خومه‌ینی پێش سه‌رکه‌وتنی شۆرش قسه و واده و به‌ڵێنی شیکی ده‌دا. کوردستان خاوه‌ن سیستمێکی رێبه‌ری- نیزامی تۆکمه و یه‌کگرتوو نه‌بوو. له ناکاو شه‌ڕێکی نابه‌رابه‌ر ده‌ست پێده‌کات و ئه‌م شه‌ڕه داسه‌پاوه ده‌بێته ئه‌زموون- خه‌تا بۆ هێزی پێشمه‌رگه. رێبه‌رێکی ستراتیژیست و بێ ره‌کابه‌ری وه‌ک شه‌هید دکتور قاسملوو له ئارادا بوو، خه‌ریکی لابیگه‌ری بۆ که‌یسی کوردی خۆرهه‌ڵات له نێوان ددانی تیژی حه‌ز و ئیشتیای ئابووری وڵاتانی ئوروپایی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا ده‌هات و ده‌چوو. زۆربه‌ی دژه‌به‌رانی کۆماری ئیسلامی یان نه‌یار یان نیوهیاری په‌یام و به‌رنامه‌ی سیاسی حیزبی دێموکرات بوون. شه‌ڕ له ئارادا بوو له چه‌ند لاوه، هێزی پۆپۆلیستی و وزه‌ی رابه‌ریی ئیدئۆلۆژیکی کۆماری ئیسلامی شه‌قامه‌کانی ده‌ته‌نیه‌وه. شه‌ڕ و باڵانسێکی ته‌واو نابه‌رابه‌ر له نیوان کورد و دژه‌به‌رانی کورد له ئارادا بو…. تاد… له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا سیاسه‌ت هوونه‌ری موومکین بوو.
ئه‌مڕۆ: تا به ئه‌مڕۆ ئه‌وه بیست ساڵه راوه‌ستانێکی سامناک له خه‌باتدا هاتۆته ئاراوه. گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی له کۆمه‌ڵگای کورده‌وانی له نێو چین و توێژه جیا جیاکاندا روویداوه. هزر و حه‌ز و روانین تووشی وه‌رچه‌رخان بووه. پرسی کوردی خۆرهه‌ڵات ئاقارێکیتری به خۆیه‌وه بینیوه. حیزبی دێموکرات له زۆر رووه‌وه له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکراتی شێسته‌کان به‌راورد ناکرێ هه‌ر وه‌کی خه‌ڵکی کوردستان و ئێرانی ئێستاش هی وه‌ک ئه‌وکات نه‌ماوه. ئه‌مڕۆکه و له چاخی دیجیتال و په‌یامدا حیزبی دێموکرات ده‌چێته قۆناغێکی نوێی شۆڕشه‌وه. ئه‌م قۆناغه نوێیه به‌شی هه‌ره زۆری به سه‌ر حیزبی دێموکرات‌دا سه‌پاوه و سه‌رچاوه‌ی گۆڕانکارییه‌کان فاکتۆرگه‌لی غه‌یره حیزبین. له ژێر ته‌وژمی کۆمه‌لێک گرفت و که‌م و کۆڕی و کۆسپدا، حیزبی دێموکرات ده‌یهه‌وێ هه‌ستێته‌وه سه‌رپێ و به نیازه قامه‌تی شۆڕشی خۆرهه‌ڵات راست کاته‌وه و…تاد ….
بۆیه؛ له‌وه‌ها رۆژ و چاخێکدا، ئیتر خه‌بات ده‌بێته هوونه‌ری موومکینکردنی ناموومکینات. ئیتر هیچ موومکینێک له لای رژیم و نه‌یاران بوونی نیه. ئه‌وه‌ی هه‌یه ناموومکیناته که رووبه‌روومان ده‌بنه‌وه و ده‌بێ به هوونه‌ری خۆمان بیانموومکێنین. راسان واته رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌حاڵات و ناموومکینات.