بۆ پێکهێنانی گۆڕان ئێمه ده‌بێ له ده‌لاقه‌ی راسانه‌وه بڕوانینه داهاتوو نه‌ک به پێچه‌وانه‌که‌ی. واته قۆناغی نوێ خه‌بات و بارودۆخ و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خه‌بات له‌م سه‌رده‌مه‌دا قه‌واره و چه‌ند و چۆن و قوڵایی گۆڕان و چاکسازی دیاری ده‌که‌ن. ده‌نا ئه‌م پرسیاره دێته پێش که به بێ راسان و خه‌باتێکی مه‌یدانی چه‌ند ره‌هه‌ندی و چڕ و پڕ، رێژه‌ی زه‌رووره‌تی گۆڕان چه‌نده‌یه؟
راسان گۆڕانکاری‌گه‌لێک پێک دێنێ که نه له نێو ئایینامه و نووسراوه‌کان و به‌رنامه و ئه‌ساسنامه‌دا ده‌بیندرێن و نه حه‌تمه‌ن ده‌توانین هه‌مووشیان پێشبینی بکه‌ین. وه‌ک حیزبێکی شۆڕشگێرو بۆ شۆڕشێکی مه‌یدانی، ناکرێ ته‌نیا په‌نا بۆ موتاڵای کتێبخانه‌یه‌یی به‌رین. به زمانێکی دیکه ئه‌گه‌ر ” اولویت بندی ” بکه‌ین، ئه‌وه مه‌یدانه تیۆری ده‌نووسێته‌وه نه‌ک به پێچه‌وانه. بۆ نموونه ” زمان” (Language) پێک هاتووه و شکڵی گرتوه، به‌ڵام دواتر بیرمه‌ندان و زمان‌ناسان لۆژیک و رێزمانی(Grammar) ئه‌و زمانه که‌شف ده‌که‌ن و ده‌ینووسنه‌وه. بۆ شۆڕش و قۆناغی نوێی خه‌باتمان له رۆژهه‌ڵاتیش هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌یه. له سێ‌گۆشه‌ی زه‌مان، مه‌کان و شۆڕشدا سازوکاری نوێ و سه‌رده‌میانه‌ی خه‌بات ده‌نووسرێته‌وه. حیزبێک دوای بیست ساڵ خاوکردنه‌وه و بگره له هه‌ندێک بڕگه‌ی زه‌مانیدا راگرتنی خه‌باتی مه‌یدانی، ئیتر ناتوانێ به بێ مه‌یدان تیۆری تازه بۆ خه‌بات بنووسێته‌وه. ئێمه خاوه‌ن ساختار و ته‌جرووبه‌ین له خه‌بات دا. هه‌ر ئه‌م ساختار و رێبه‌رییه ” راسانی” راگه‌یاندووه و چه‌خماخه‌ی گۆڕان لێده‌دا و قۆناغێکی نوێی خه‌بات ده‌ست پێده‌کاته‌وه. به بنه‌ما دانانی راسان و به ئیلهام وه‌رگرتن له هه‌مان جیهان بینی و تیۆری(گوتاری میلی- دێموکراتیکی رۆژهه‌ڵات) که هه‌مانه، به پشت به‌ستن به ئێعتباری مێژوویی – سیاسی حیزبی رێبه‌رانی شه‌هید، ده‌ڕۆینه‌وه نێو مه‌یدان و به مه‌جالدان به راسان بۆ په‌ل و پۆ هاویشتن و پیشڤه‌چوون له ” ئاست و قوڵایی” (surface & depth) دا و به‌و زه‌رووره‌ت و پێداویستییانه‌ی که له کات- مه‌کاندا خۆیان ده‌نوێنن و دێنه سه‌ر رێگامان باشتر ده‌توانین ئاوڕ له داڕشتنه‌وه‌ی سازوکاری خه‌باتێکی سه‌رده‌میانه‌تر و پێش‌به‌ره‌نده‌تر بده‌ینه‌وه.
#راسان
@KawaAhangari