من دێموکراتێکی رادیکاڵم

رەخنەم لێگیراوە کە بۆچی هێرشم کردۆتە سەر خەڵکی دەنگدەر و بۆچی خۆم رووبەرووی خەڵک دەکەمەوە؟
بە باوەڕی من ئەوەش کەڵەکێکی دیکەی تەیفێکی حکوومەتین بە دژی ئێمە:
– ئێمە هیچ کات دژی خەڵک نەبووین و نابین. تکایە دەستی خۆتان بە سەری ئێمە خاوێن مەکەنەوە.
– لە روانگەی منەوە دەنگدەران دوو دەستەن:
یەکەم: ئەوانەی لە ژێر زەختی کۆمەڵێک هۆکار و بە بێ گۆشە نیگای سیاسی و ستراتیژی دەنگیان دا و دەتوانم بلێم کە زۆرتر دەچنە خانە “مەجبوور بوون”. لە هۆکاری بێکاری را بگرە تا ئەمنیەتی. باشترین بەڵگەش ئەوەیە کە کۆمەڵانی خەڵک بە هەڵبژاردن لە نێوان دوو گوزینەی ” خراپ” و “خراپتر” بە بێ حزوری حیزب و رێکحراوی سیاسی دیکە و چاوەدێری نێودەوڵەتی مخیر دەکرێن.
دووهەم: ئەوانەی بە ئاگایی و بە پێی بەرنامە و لە پێناوی ستراتیژی باڵەکانی نێو رژیم دەنگیان دا. چوونکە بەدەر لەو چوار کەسە کاندیدای دیکە بوونی نەبوو. کەوابێ دەبوو بە بەرنامەی یەکێک لەو چوار کەسە قەناعەتی رێژەیی یان تەواو بێنن و دەنگ بدەن.
نەتیجە:
منی دژەبەری نیزام ناتوانم هەموو بنەما و پڕێنسیپ و نرخە مڕۆیی و جیهانیەکان کە دەیان ساڵە کورد قوربانی بۆ دەدات فەرامۆش بکەم و بە بەرنامەی ” رەئیسی” یان ” رووحانی ” قەناعەت بێنم. هەڵوێستی درووست، باوەڕهێنان بە بەرنامەی نەنووسراو و نەگوتراوی ئەو دووانە نیە، بەڵکوو بۆ منی دێمۆکڕات، پێوانە رابردووی ناوبراوان و بنەما و پێوەرە ئینسانی و جیهانییەکانە. هەڵسووکەوتی کۆمەڵێک- بە رواڵەت- رووناکبیر، مامۆستای زانکۆ، رۆژنامەوان، چالاکی سیاسی و …. م پێم کردار و هەڵسووکەوتێکی ناشیاو و ” ضد ارزش” ە کە خۆیان لە پشت یان لە نێو کۆمەڵانی خەڵک حەشار دەدەن. گەلی کورد پێویستی بە کۆمەڵێک قەڵەم و قسەی پاشکۆ( دنبالەرو) نیە بەڵکوو ئەمڕۆکە کورد زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستی بە ئەندێشەی رابەر، نەوەی رابەر، قەڵەم و وشەی رابەر و پێشڕەوە. ئەگەر پێوەر و نرخە ئینسانی و جیهانییەکانیی وەک: دێموکراسی، سکولاریزم، بەرابەری و یەکسانی، ئازادی و … مەبەست و ستراتیژی ئێوە نین، دڵنیام خەڵک بە گشتی تەنانەت ئەوانی دەنگیشیاندا، خوازیاری ئەم بنەمایانەن. ئەوانەش ئەمانەتی مێژووی خەبات و قوربانی هەموو مڕۆڤایەتین و بۆ موعامەلە و موجامەلە نابن. هەر کەسێکیش- لە نێو خۆ و دەرەوەی وڵات- بتوانێ کورد و کوردستان یەک هەنگاو لەم وێستگانە نزیک بکاتەوە، پێم کەسێکی جێی رێز و ستایشە و من وەک خۆم دەستی ماچ دەکەم.
رێز و حورمەت
کاوە ئاهەنگەری

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *