(بۆ کۆمه‌لێک به‌رده‌نگی تایبه‌ت: چاکی مه‌که با خراپتر نه‌بێ)
– ده‌ستپێکی خه‌باتی مه‌ده‌نی وجه‌ماوه‌ری ناگرێته‌وه ده‌ساڵی رابردوو، ئه‌گه‌ر حه‌زمان له چه‌واشه کاری نه‌بێ ئه‌وه کروکی مێژووی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵات دیاره و زۆر دوور و درێژتر له‌وه‌ی به ده‌وره‌ی به‌رپرسایه‌تی که‌سێک خولاسه بکرێته‌وه و که‌سێک که به‌رپرسایه‌تی سیاسی- نیزامی هه‌یه (هه‌ڵه‌یه‌کی مێتۆدیک و ناوه‌رۆکی) بکرێ به دامه‌زرێنه‌ر و لیدڕی خه‌باتی مه‌ده‌نی. ده‌ستپێکی خه‌باتی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری له‌وانه‌یه بگه‌رێته‌و بۆ راپه‌ڕینی جووتیارانی بۆکان له ساڵی 1953*.
– خه‌باتی مه‌ده‌نی خه‌باتی حیزبی نیه، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پردی نێوان حکومه‌ت و خه‌ڵکه. به پێچه‌وانه‌ی تاریف و بێنه و به‌ره‌ی هه‌ندێک، حیزبێک یان حیزبه‌کان کاتێک ده‌توانن له که‌ش و هه‌وای ئێران‌دا – به‌و سه‌رکووت و زه‌بر و زه‌نگه‌ی له لایه‌ن رژیمه‌وه به‌رێوه ده‌چێ- یارمه‌تیده‌ر بن، بێ ده‌نگ و له پاڵه‌وه هانده‌ر و پشتیوانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له نێو خۆ بن نه‌ک ئه‌وه‌ی تریبۆنی ره‌سمی حیزبێکی سیاسی- نیزامی بکرێته شوێنی بانگ و سه‌ڵا بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی و له‌و نێوه‌شدا هه‌ندێک چێهره‌ی دیاری نزیک له/ نێو ده‌سته‌ڵات زه‌ق بکرێنه‌وه. ئێمه‌ی حیزبی ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وه خه‌باتی مه‌ده‌نی له نێوخۆی وڵات به‌ربه‌رینتر بکه‌ینه‌وه ئه‌وه ده‌بێ گرینگی تایبه‌ت به‌و دوو خاڵه‌ی خواره‌وه بده‌ین
– خه‌باتی چه‌ند ره‌هه‌ندی په‌کێجێکی چه‌ند لایه‌نه‌یه که پێویسته دابه‌شکردنی کار ( تقسیم کار) له سه‌ر ئه‌ساسی شاره‌زایی(تخصص) تێدا پێک بێ، به‌و مانایه لیدرێکی سیاسی یان سکرتێری حیزبێکی سیاسی- نیزامی کاری خۆی بکات و رێبه‌ر یان چالاکێکی مه‌ده‌نیش له نێو خۆ کاری خۆی بکات. تێگه‌شتن له چه‌ند و چۆنی پازلی خه‌باتی چه‌ند ره‌هه‌ندی و پراکتیزه‌کردنی به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌سڵی ” دابه‌شکردنی کار” و ” شاره‌زایی”، له باش به‌رێوه‌چوونی خه‌باتی چه‌ند ره‌هه‌ندی و له‌و نێوه‌شدا خه‌باتی مه‌ده‌نی له ناوخۆ، زۆر گرینگ و شوێن‌دانه‌ره. داینامۆی خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌بێ ده‌ق (متن) بێ نه‌ک حیزبێکی سیاسی- نیزامی تاراوگه نشین، ئێمه‌ی حیزبی باشتره به بێده‌نگی و به شێوه‌ی تایبه‌ت یارمه‌تیده‌ریان بین. ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک حه‌ز و خولیاشمان هه‌بێ به‌ڵام باشتروایه له‌به‌ر حه‌ز و خولیای خۆمان له چالاکانی نێوخۆشی تێک نه‌ده‌ین.
– به دوو له هه‌رچه‌شنه ده‌مارگرژییه‌ک ده‌لێم که له چه‌ند ساڵی رابردوودا زۆربه‌ی ئه‌و ئیده‌عا و بانگه‌شانه – له لایه‌ن به‌رپرسانی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتییه‌وه- بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی و چه‌ند ره‌هه‌ندی، بێجگه‌ڵه بازارگه‌رمیی ناشیانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی شتێکی دیکه نه‌بووه.ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ خه‌باتی جه‌ماوه‌ڕی و مه‌ده‌نی سه‌ر بگرێ، ده‌بێ حیزب و حیزبی کاری خۆی بکات و چالاکی مه‌ده‌نی، ژینگه پارێزی، فه‌رهه‌نگی، ژنان و ئه‌ده‌بیش له ناخۆ کاری خۆیان بکه‌ن. به داخه‌وه ته‌داخول له هه‌رێمی ئه‌رک و کاری یه‌کتردا نه‌ک هه‌ر له لایه‌ن به‌رپرسانی حیزبی به‌ڵکوو له لایه‌ن چالاکانی مه‌دنی له ناخۆش له ئاست پرسی گه‌وره‌ی سیاسی و نیزامی هاتۆته ئاراوه. به زمانێکی دیکه پێویسته ئێمه – هه‌موو چالاکانی خۆرهه‌ڵاتی به ناوخۆ و ده‌ره‌وه – به‌ر له هه‌موو شتێک دوو پرێنسیپی دابه‌شکردنی کار و شاره‌زایی قه‌بووڵ بکه‌ین و رێز و حورمه‌ت بۆ هه‌رێمی چالاکی یه‌کتر و خۆمان دابنێین.
– له نه‌بوونی ئازادی‌دا و به بوونی زه‌خت و سه‌رکووت و زه‌بر زه‌نگ، زۆر به تێڕادیوی هه‌ندێک ئیده‌عا له‌و پێوه‌ندییه‌دا به درووست نازانم و پێموایه که هه‌مووی راستی له لای من نیه. بۆیه خه‌ڵکی دیکه‌ش تێکۆشه‌رن و بێگوومان حه‌ق و زانست لای ئه‌وانیشه.ئه‌وانه‌ی ناشیانه ته‌داخولیان له پرسی خه‌باتی چه‌ند ره‌هه‌ندی و له‌و نێوه‌شدا خه‌باتی مه‌ده‌نی کردوه، زیاتر له هه‌موو که‌س له به لارێدابردن و شکست‌پێ‌هێنان یان لاوازکردنی خه‌باتی مه‌ده‌نی له ناوخۆ تاوانبارن که به داخه‌وه له هه‌ڵه‌ی ناوه‌رۆکی و مێتۆدیک به نیسبه‌ت خه‌باتی مه‌ده‌نی پشکی شێر وه‌به‌ر به‌رپرسانی ” مدعی” و بانگه‌شه‌که‌ر بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی له ناو حیزبه‌کانی خۆرهه‌ڵات، ده‌که‌وێ.
* ئه‌گه‌ر خوێنه‌رێک پیێوایه ده‌ستپێکی خه‌باتی جه‌ماوه‌ڕی ده‌گه‌رێته‌وه پێش 1953، سپاسی ده‌که‌م بۆ ته‌کمیلکردنی ئه‌م به‌شه یارمه‌تیم بدات.