دوێشه‌و که مه‌ستی هه‌ستی وانه‌کانت بووم
بیرم له گۆچانی ده‌ستت ده‌کرده‌وه
له‌بیرته رێک له‌م گوونده خنجیلانه‌یه
بۆ کچان و کوڕانی دێ باسی کوردستان و مافی کوردت ده‌کرد؟
له‌بیرمه کاتێک که ده‌گه‌یشتییه سه‌ر باسی مافی کوردان
پێی گۆچانه‌که‌ت تووندتر له سه‌ر عه‌رز داده‌گرت و ئاماژه‌ت به خاک ده‌دا
له بیرته کاتێک کچه چاوکاڵه‌که پرسی :
ئه‌رێ کاکه گیان کوردستان زۆر گه‌وره‌یه، پێم ده‌لێی لێڕه‌ڕا تا کوێیه؟
تۆش خێرا به گۆچانه‌که‌ت
روخساری نیشتمانت له‌سه‌ر عه‌رز بۆ نه‌خشاند و وتت
ئێره کوردستانه
چاوت له نێوانی جوان و هاورموونی چه‌ک و گۆچانت کردوه؟
هۆ شوانی خاک، پارێزه‌ری وڵات
مامۆستا گیان تکایه هه‌سته‌وه..