قهرزاردتانم شه‌هیدانی راسان
به‌قه‌ت هه‌ژماری هه‌نگاوه‌کانتان له کۆیه ڕا تا کۆساڵان
به‌قه‌ت ترپه‌ی دڵ و
هه‌ناسه‌ی گه‌رمی شهوگهڕتان
به قه‌ت درێژایی سۆمای تیژفڕتان
به‌قه‌ت ده‌نکه ده‌نکه‌ی پرچ و
بڵێندایی شاخی شه‌ڕافه‌ت و
روخساری بێگه‌رد و سپیتان
به‌قه‌ت هه‌موو دار و گه‌ڵای سه‌ر رێگا و
ورکه به‌رد و کێو و چیای هیواتان
به‌قه‌ت وشه و رسته‌ی سه‌ر زارتان
ده‌نگ و خشپه و چرپه‌ی نێوانتان
رق و قینی دوژمنی خاک و
رێبازی پێشه‌واتان
به‌قه‌ت جوانی بزه و
ناوئاخنی کۆڵه‌پشتی و
هێزی نارنجۆک و
بڕستی گوڵله‌ی قه‌ناسه‌ی ده‌ست و
هێزی باوه‌ڕتان
به‌قه‌ت حه‌زتان له ئازادی
قهرزدارتانم شه‌هیدانی راسان
ئیتر منم و ته‌مه‌نێک ده‌ینم به نیگا و
به حه‌ز و هیواتان
* شێعر نیه