بێ ھێچ ئاخە و ئەگەرێک، خۆت بپارێزە ئەوجۆرەی پێت دەکرێ. ژیان مافی تۆیه و که‌س بۆی نیه بۆت دابین بکات که چۆن بژیت. کۆیله بوون و کۆیلانه ژیان زۆر دژوارتره له سه‌ربه‌ست بوون و ئازاد ژیان. ئازادی ته‌نیا بڕیارێکه به‌ڵام کۆیلانه ژیان نه ئاست و نه قوڵایی و نه چه‌ند و چۆنی دیاره، چوونکه له ده‌ست خۆتدا نی و ناشزانی چۆن و چی و چه‌نده و تا که‌ی ده‌یانهه‌وێی.
یه‌که‌م ئاسه‌واری کۆیله بوون، ونبوونی خۆته، هه‌ر بۆیه‌ش کۆیله نازانێ چی به سه‌ر دێ. که خۆت لێ ون بوو یا دۆڕاندت، ئیتر تۆ خۆت نی به‌ڵکوو ئه‌و که‌ره‌سته‌یه‌ی که ده‌یانهه‌وێی.
#کاوه_آهنگری
#کاوه_ئاهەنگەری
#kawaahangari