له حه‌وتووه‌کانی ڕابردوودا ده‌مه‌ته‌قه‌ی نێوان ئێران له لایه‌که‌وه و تورکیا و عه‌ڕه‌بستان له لایه‌کی تره‌وه دووباره گه‌رم بووه. ئێران، تورکیا به هه‌وڵدان بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی ئیمپراتوری عوسمانی تاوانبار ده‌کات و له به‌رانبه‌ردا تورکیا ده‌ڵێت ئێران هه‌وڵ ده‌دات هیلالی شیعه له ناوچه‌که‌دا پێک بێنێت.
له هه‌مان کاتدا، دوای سه‌ردانه‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕووحانی بۆ دوو وڵاتی که‌نداو و له کاردانه‌وه به قسه‌کانی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ده‌ربڕینی ئاماده بوونی ئه‌و وڵاته بۆ ته‌بایی له ناوچه‌که و که‌م کردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان، عادل جۆبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ڕه‌بستان ده‌ڵێت ئه‌وان باوه‌ڕیان به ئه‌و قسانه نیه چون ئێران به کرده‌وه دژی قسه‌کانی خۆی هه‌نگاو ده‌نێت.
کۆنفڕانسی ئاسایشی مونیخیش بۆ ئێڕان ئه‌زموونێکی باش نه‌بوو چون له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیسڕایل و عه‌ڕه‌بستان به توندی دژی ئێران هه‌ڵوێستیان گرت، مایک پێنس، جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا ووتی به باوه‌ڕێ وڵاته‌که‌ی ئێران سه‌رچاوه‌ی ناسه‌قامگیری ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ره وڵاتی پشتیوانی تێرۆریزمه.
له به‌رنامه‌ی “ڕوانگه” ی ئه‌م حه‌وتووه، بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌م بابه‌ته و پرسی ئه‌گه‌ری قووڵتربوونی ناکۆکییه‌کانی نێوان ئه‌م وڵاتانه و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێکی ناوچه‌یی و به‌راوردکردنی هه‌ڵوێستی ڕووسیا له ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌دا میوانداری به‌ڕێزان کاوه ئاههنگری، لێکوله‌ری سیاسی دانیشتووی بێلژیک و سه‌لاح عه‌باسی، چاودێری سیاسی دانیشتووی سوئێد وتووێژمان کردووه.