رژیم ساڵه‌هایه خه‌باتێکی چه‌ند ره‌هه‌ندی به دژی کوردستان و شۆڕشه‌که‌ی ده‌ست پێ کردوه که ئێمه بیرمان له هه‌ندێک ره‌هه‌ندی– هه‌ر – نه‌کردۆته‌وه. ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌مانه و نیمانه تێزێک به نێوی مێژووی خوێناوی یان له باشترین حاله‌تدا خه‌باتێکی ناتهکمیلی میلی– دێموکراتیک ه که چه‌ند و چۆنی ئه‌م خه‌باته‌ش شاراوه نیه و لێتانه‌وه دیاره. یه‌کێک له کێشه‌کانی به تایبه‌تی ته‌یفی خوێنده‌واری کورد نوقم بوون له مێتۆدی کتێبخانهییدایه و به هۆی زۆر که‌م و کۆڕی خودا پێداو و شهڕایهت داسه‌پاو ناتوانێ فریای هه‌موو لایه‌نێک بکه‌وێ. تێکۆشه‌رانی دێرینیش ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان هاتووه کردوویانه. بۆ سه‌ر و سامان دان به‌و وه‌زعه ده‌بێ به خۆماندا بچینه‌وه و باقی ته‌مه‌نمان بۆ شه‌ڕێکی چه‌ند ره‌هه‌ندی به دژی کۆماری ئیسلامی و جێگره‌وه‌ی ئه‌و رژیمه ته‌رخان بکه‌ین، بۆ وه‌ها شه‌رێکیش پێویستیمان به کادری حیرفه‌ییه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌م بژارده و هه‌م حیزبه‌کان –ده‌بێ– به خۆیاندا بچنه‌وه. ئه‌وه‌یکه کوردستان له رووی سیاسییه‌وه خاوهنک یه‌ک حیزب بێ،له‌وانه‌یه باش بێ به‌ڵام زۆرتر وه‌ک خه‌یاڵ ده‌چێ، به‌ڵام وه‌کی پێشتریش باسم کردوه، کوردستان و به تایبه‌ت حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات پێویسته خاوه‌نی یه‌ک ستادی هاوبه‌شی نیزامی و ئه‌منیه‌تی بن، ئه‌گه‌ر رۆژهه‌ڵات ده‌توانێ خاوه‌ن چه‌ند حیزب بێ، بێگوومان نابێ چه‌ند هێزی پێشمه‌رگه و چه‌کدارانه‌ی هه‌بێ و کوردستان ده‌بێ یه‌ک هێزی پێشمه‌رگه و ستادی فه‌رمانده‌یی هه‌بێ.
خه‌باتی ئێمه له نێوان 1- خه‌باتکار (حیزب و رێکخراو و بژارده‌کان) 2- به‌سته‌ر و گۆڕه‌پان 3- دوژمن و نه‌یاردا پێناسه ده‌کرێ بۆیه بۆ باشتربردنهپێشی کاروانی خه‌بات سرنج‌دان به‌م خاڵانه جێی بایه‌خن:
-
خوێندنه‌وه و ده‌ست نیشان کردنی خاڵه لاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگا به پێی چین و توێژ و شار و ناوچه
-
خوێندنه‌وه و ده‌ست نیشانکردنی خاڵه به‌هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له سێ ئاستی کوردستان، ئێران و ناوچه و بگره جیهاندا
-
خوێندنه‌وه و ده‌ست نیشان کردنی خاڵه به هێزه‌کانی کۆمه‌ڵکای کورده‌واری
-
خوێندنه‌وه و ده‌ستنیشانکردنی خاڵه لاوازه‌کانی کۆماری ئیسلامی له پانتای کوردستاندا
-
داڕژتنی په‌که‌یجی خه‌باتێکی چه‌ند ره‌هه‌ندی له تویێ گوتارێکی میلی– دێموکراتکدا به تایبهتتی له لایه‌ن حیزب و بژارده‌کانه‌وه وه‌ک ئه‌کته‌ر و موهه‌ندیسی سیاسی گۆڕه‌پانی خه‌بات