ده‌ڵێن خه‌ڵک مه‌که‌ن به ”جاش” یا به جاش ناویان مه‌به‌ن یان به جاشیان مه‌زانن! پرسیار ئه‌وه‌یه کێ جاش درووست ده‌کات؟ ده‌بێ که‌سێک یان شوێنێک هه‌بێ و وا هه‌ڵسووکه‌وت بکات که نه‌تیجه‌که‌ی درووست بوونی جاش بێ!! یان بۆ ده‌بێ که‌سانێک له ناوخۆ به جاش ناو ببه‌ن؟ یانی ده‌بێ که‌سانێک نێونیتکه له هاووڵاتی رۆژهه‌ڵاتی بنێن و ئه‌وه‌ش به‌شێکه له بێرێزی و تیرۆری که‌سایه‌تی!!! یان ده‌بێ که‌سێک یان که‌سانێک یان به‌شێک له نێو حیزبه‌کانی خۆرهه‌ڵاتدا هه‌ندێک هاووڵاتی کورد به جاش بزانن، واته ده‌بێ که‌سێک یان که‌سانێک له نێو ئه‌و حیزبانه‌دا یان ئۆرگانێک له‌و حیزبانه، نه‌زانن که کێ چکاره‌یه و کێیه و ئه‌ڵلا به‌خته‌کی و خۆیان و شانسیان وه‌ها ناودێریان ده‌که‌ن!!!
ئه‌وه گۆشه‌نیگایه‌کی سه‌قه‌ته که وه‌ک پیلانێک به‌رنامه‌رێژی بۆ کراوه، ده‌نا زۆر روونه که هیچ که‌س مافی ئه‌وه‌ی نیه به هاووڵاتییه‌ک بڵێ جاش، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یکه ئه‌و هاووڵاتییه بۆخۆی جاشایه‌تی هه‌ڵبژاردبێ. یان ده‌توانین بلێین که هیچ که‌سێک ناتوانێ که‌سێکی دیکه بکات به جاش مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یکه بۆخۆی به‌وه رازی بووبێ که ببێته جاش و وه‌ک جاش چاوی لێ بکه‌ن. به زمانێکی دیکه به جاش زانین و نه‌زانینی هاووڵاتییه‌ک پێوه‌ندی به هیچ که‌سێکه‌وه نیه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یکه ئه‌و هاووڵاتییه‌ک به ده‌رکه‌وتن له نێو کۆمه‌ڵدا وه‌ک جاش، ئه‌م بهرچهسبه بۆخۆی به ره‌وا بزانێ.
هه‌روه‌ها پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌م که له نێو هه‌موو گه‌لانی دنیادا ” خائیین” هه‌یه و خه‌ڵک و سیاسه‌تمه‌دارانیش به خائیین نێویان ده‌به‌ن. ئایا ده‌کرێ له کۆمه‌ڵگای ئینگلیسی زمان داوا بکه‌ین که وشه‌ی
Ratter،Quisling،Betrayer،Traitor
له هه‌نبانه‌ی وشه‌یان بسڕنه‌وه مادام وه‌ها که‌سێک بوونی هه‌یه؟ تازه ئه‌مانه جیان له وشه‌ی سیخوری
The spy
که پیشه و شوغلێکی دیکه‌یه. بۆیه پێموایه که ئه‌وه حیزبه‌کانی خۆرهه‌ڵات نین که که‌سێک ده‌که‌ن به جاش یان به جاشیان ناو ده‌به‌ن به‌ڵکوو ئه‌وه خودی هاووڵاتییه‌که‌یه که ئه‌م ئیشه هه‌ڵده‌بژێرێ و رازییه به‌وه‌ی که به‌و نێوه و به‌و شێوه‌یه بناسرێ و ئه‌ویش بێگوومان کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌و باسه نیه و پێویستیش ناکات ئێمه نیگه‌رانی که‌س یان که‌سانی وا بین. له کۆتاییدا پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که به راستی کێ جاشه؟ من پێموایه که بۆ پێناسه‌ی جاش و جاشایه‌تی پێوانه و پێوه‌رێکی زۆر به‌هێزمان هه‌یه، ئه‌ویش ” پێشمه‌رگه” یه. چوونکه ئێمه گه‌لێکین له حاڵی شؤڕش و ژێر ده‌سته‌ییدا که‌وابوو، پێشمه‌رگه ئه‌وه که‌سه‌یه که گیان و ژیانی خۆی به هه‌ر شێوه‌یه‌ک و له هه‌ر شوێنێک به‌ختی رزگاری و ئازادی نیشتمان و گه‌له‌که‌ی ده‌کات. ئه‌گه‌ر ئه‌م پێوانه‌یه‌مان قه‌بووڵ بێ، ده‌توانین بلێین جاشیش ئه‌و که‌سه‌یه که له ژیانی خۆیدا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک و له هه‌ر شوێنێک دژ به رزگاری و ئازادی نیشتمان و گه‌له‌که‌ی تێده‌کۆشێ .
کۆتا قسه‌م ئه‌وه‌یه که ئێمه بۆمان نیه نه که‌س بکه‌ین به جاش نه به جاشی بناسێنین مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یکه خۆی به‌م شان و شکۆیه رازی بێ.