(١)
دوێنێ شه‌وێ هاورێیه‌کی زۆر تێکۆشه‌ر و ناسراو له #بۆکان ه‌وه زه‌نگی بۆ لێدام و باسی سه‌فه‌ری تازه‌ی خۆی بۆ باشووری کرد. له میانه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌یدا به‌شێک له براده‌رانی #حدک یشی دیوه. گۆیا ده‌بێ کاک #خالید_عه‌زیزی زه‌نگی بۆ لێدابێ و ده‌ڵێ پێمخۆشه بتبینم. ئه‌ویش که به پێی نه‌ریت سه‌ردانی هه‌ندێک که‌س له حدک‌دا ده‌کات، ده‌یکا به ده‌رفه‌تێک و ئه‌و دیداره‌ش ئه‌نجام ده‌دات. دوێنێ شه‌وێ باسی رۆژهه‌ڵات و ئه‌گه‌ر و مهگهرهکانی بۆ ده‌کردم که ده‌بێ چی بکه‌ین و ناوخۆ چ چاوه‌ڕوانییه‌کی له حیزبه‌کان به گشتی و #حیزبی_دێموکرات به تایبه‌تی هه‌یه. دواتر چووه سه‌ر باسی رژیم و … و له ئاکامدا باسی که‌سایه‌تییه‌کانی نێو حیزبی دێموکراتی له‌و سه‌فه‌ره‌ی بۆ کۆیه گێڕاوه.
فه‌رمووی که سه‌ردانی فڵانه و فڵانه که‌سم کردوه و باسی تۆیان بۆکردووم. نیشان به‌و نیشانه له تلویزیۆنیش چاوپێکه‌وتنت هه‌بووه و فڵانهکهسیش وتوویه‌تی که شه‌وێ وه‌ره بۆ لامان، ”کاوه”ش وتووێژی هه‌یه و پێکه‌وه چاوی لێده‌که‌ین.
دۆستی زێده ئازیزم سه‌ردانی کۆیه ده‌کات و دوای گه‌رم داهاتنی باسه‌کان و گه‌یشتن به باسی تایبه‌ت به من ( #کاوه_ئاهه‌نگه‌ری) هۆکاری به جێ هێشتنی حدک له لایه‌ن منه‌وه دوای سێ ساڵ ئاوا ده‌بیستێ: ”ئیده‌عای بوون به سکرتێری هه‌بووه و نه‌یتوانی به ئاره‌زووه‌که‌ی بگات، بۆیه رۆیشت و به‌جێی هێشتین”!!!!.
له‌مێژه بێده‌نگیم راگرتووه و باسی هیچم نه‌کردووه، ته‌نانه‌ت زۆر جار به دوای بێرێزی و تانه و ته‌شه‌ر و بوختان و تۆمه‌تدا، دیسان هه‌ر بێده‌نگیم راگرتووه. هۆکاری ئه‌و بێده‌نگی راگرتنهم بێجگه‌له حورمه‌تێکی ده‌روونیم بۆ تێکۆشه‌رانی دێرین و کۆمه‌لێک کادر و پێشمه‌رگه‌ی به‌وه‌ج و شۆڕشگێر هیچی دیکه نیه. به‌ڵام وا دیاره #ره‌وتی_ئینحرافی نێو حدک ده‌ست به‌ردار نیه و دوای سێ ساڵ هێشتا به‌رده‌وامه له بوختان و درۆ و تیڕۆری که‌سایه‌تی. به بۆچوونی خۆم ئیتر پێویسته خه‌ڵک راستییه‌کان بزانن.
من( کاوه)که له سه‌ر بێ ئه‌خلاقی، که‌یسی ئه‌منیه‌تی، دزی، شه‌ڕ و هه‌ڵا، پۆست و مه‌قام حدک‌م به جێ نه‌هێشت، ئه‌دی بۆ له‌و حیزبه‌دا نه‌مام؟
درێژه‌ی هه‌یه