کاوه ئاهه‌نگه‌ری
بوون (existence ) و تایبه‌تمه‌ندی ( property) لێکگرێدراو و ئاوێته‌ی یه‌کن. بۆ باسکردن له‌سه‌ر بوونی (وجود) هه‌ر بوونێکی (موجود) گیاندار و بێ‌گیان، ده‌توانین ئاماژه به ‘تایبه‌تمه‌ندی/کانی بکه‌ین. بۆ وێنه گوڵێک ( جا هه‌ر گووڵێک بێ) خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیگه‌لی وه‌ک: ره‌نگ، فۆڕم، بۆن، قه‌واره، پێکهاته، ره‌قی، نه‌رمی و … هتد یه. به واتایه‌کی دیکه ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندیی/کان ن که ده‌ربڕی بوونی بوونه‌وه‌رێک ( موجود)ن. ئه‌مه له باسی ”مان”یشدا گرینگی خۆی هه‌یه. واته مانه‌وه‌ی بوونێک، گڕێدراوی ئه‌و تایبهتمهندیگهلهیه که ناسێنه‌ر و هۆکاری مانه‌وه‌یه‌تی.
ئێستا با بچێنه سه‌ر باسی بوونێک به نێوی کورد و به‌و پرسیاره‌وه ده‌ست پێبکه‌ین؛ ئایا کورد به بێ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی، ده‌توانێ بوونی هه‌بێ؟ با به خێرایی وڵام نه‌ده‌ینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه، دۆخی ژیانی ئێستاکه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌ده‌کان و هه‌زاره‌کانی پێشوو زۆر جیاوازه و تووشی گۆران هاتووه. ئێمه ئێستا له چاخێکدا ده‌ژین که ستایلی ژیانی مڕۆڤ به‌ره‌وه وه‌ک یه‌ک چوون ده‌چێت. ئه‌و که‌ل و په‌لانه‌ی کورد له نیشتمانی خۆی که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرێ زۆر له‌وانه‌ی که گه‌لانی دیکه‌ی جیهان ده‌کاری دێنن، جیاواز نین. به زمانێکی دیکه ماتریال خه‌ریکه سه‌بکی ژیانی مڕۆڤ به‌ره‌و جۆرێک وه‌ک یه‌کچوون رێکده‌خات. له‌م نێوه‌شدا زانیاری ( Information) رۆلێکی گرینگی هه‌یه. له لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌گه‌رچی کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی مێژووییه و بوونی کورد نکۆڵی لێناکرێ به‌ڵام له رووی سیاسیه‌وه کورد له پرسی بووندا کێشه‌ی هه‌یه. واته له رووی سیاسیه‌وه نه‌یتوانیوه خۆی بگه‌یه‌نێته ئاستی بوون و خۆی بسه‌لمێنێ و له موعادهلاتی سیاسی‌دا خۆی بسه‌پێنێ.
با بچمه‌وه لای پرسیاره‌که، ئایا کورد به بێ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ده‌توانێ بوونی هه‌بێ؟ به باوه‌ڕی من له‌م سه‌رده‌مه‌دا وڵام ”نا” یه. لێره‌دا ده‌بێ له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کورد قسه بکه‌ین که توانیویانه کورد بێننه ئاست و حاڵه‌تی بوونه‌وه ( نا سیاسی). ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ش له جۆری کاسه‌ی سه‌ڕ، تووکی سه‌ر، ره‌نگ و فۆڕمی چاو و بڕۆ ڕا بگره تا ره‌نگی پێست و کورتی و درێژی مرۆڤی کورد له خۆ ده‌گرێ. به‌ڵام بوونی کورد ته‌نیا له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه یا ته‌نیا به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌وه گرێ نه‌دراوه و له راستیدا له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وانه ناتوانن به ته‌نیا پێناسه‌که‌ری کورد بن. وه‌کی له نووسراوه‌ی ” رزگاربوون له بووندا” باسم کرد، بووخچه‌ی بوونی کورد ره‌نگاوره‌نگ و جۆڕاوجۆره. بۆیه لێڕه‌شدا پێویسته جه‌غت له سه‌ر کورد وه‌ک بوونێکی گشتگر (وجود مرکب) بکه‌مه‌وه تا بتوانم درێژه‌ی باسه‌که‌م بێنمه ئاراوه.
لێره‌وه ده‌بێ پێ بخه‌ینه قۆناغێکیتری بوونی کورد، واتا تایبه‌تمه‌ندییه ناجهستهییهکانی که به‌ر/ زیاتر له تایببهتمهندییه جه‌سته‌ییه‌کان، بوونێک به نێوی کورد، به غه‌یری خۆی ده‌ناسێنێت و بریتین له زمان، مۆسیقا، جۆری خواردن، جل و به‌رگ، ئامێری ژه‌نین و … و له هه‌مووی گرینگتر گوتار (discourse ) و جیهانبینییه. ئه‌مانه به گشتی ( جه‌سته‌یی و ناجه‌سته‌یی) ده‌بنه بووخچه‌ی بوونی کورد.
په‌یامی سه‌ره‌کی ئه‌م نووسراوه‌یه، ئاماژه به رازی بوون(existence secret)ی حه‌قیقیه. ئه‌مه‌ش شتێک نیه جگه له وزه (energy ) و هێز (Power ).پێویسته لێره‌دا که‌مێک باسی خۆمان له به‌سته‌ری پڕ له بوونی جۆراوجۆردا بکه‌م و ئاماژه به خۆمان وه‌ک بوونێکی ناخ ” کێشه” ( problem) بکه‌م.
وه‌کی باسم کرد ئێمه له ئاستی بوونی سیاسی‌دا وه‌دوا که‌وتووین و ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌مانه، بوونی سیاسیمان نیه به‌ڵکوو له راستیدا شه‌ڕ و ته‌قه‌ڵای مانه‌وه‌یه. هه‌رچه‌ند به خۆشییه‌وه مرۆڤ به قۆناغێک گه‌یشتووه که دژه‌به‌ر/ان ناتوانن ئێمه بخه‌نه حاڵه‌تی نه‌مانه‌وه به‌ڵام ئه‌وه به مانای گه‌یشتن به ئاستی بوونێکی به‌شکۆ و حه‌قیقی نیه. چوونکه پێویستی گه‌یشتن به‌و ئاسته شتێک نیه جگه له ده‌سته‌ڵاتداریی وزه و هێز.
ده‌سته‌ڵاتداریی وزه و هێزیش له رووبه‌ڕووبوونه‌وه و وێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ههمبهرهکانییهوه ده‌ست پێده‌کات. هه‌ربۆیه‌ش گه‌یشتن به بوونێکی به‌شکۆ و حه‌قیقی بۆ کورد هه‌روا به سانایی نیه و مهتهڵۆکهیهکی چه‌ند ره‌هه‌ندییه. ”وزه” کاتێک له حاڵه‌تی ” بالقوه” ( potential) دێته حاڵه‌تی ” بالفعل”ه‌وه واته بوونی حه‌قیقیه‌وه، ئیتر مڵملانێ له‌گه‌ڵ بوونه‌کانی دیکه ده‌ست پێده‌کات.
له ئاستی سیاسیش‌دا که له راستیدا بوونی حه‌قیقی کورد پێناسه ده‌کرێ و ده‌خه‌مڵێت، په‌یوه‌نده به چۆنێتی حه‌لکردنی مهعادلهی وزه، هێز و بوون یان رۆیشتن له وزه‌وه بۆ هێز و سه‌رئه‌نجام گه‌یشتن به بوونێکی حه‌قیقی.
ئێمه بۆ گه‌یشتن به بوونێکی حه‌قیقی وزه‌مان هه‌یه واته ئاستی بوونی پوتانسیهلمان تێپه‌ڕ کردوه به‌ڵام بۆ گه‌یشتن به بوونی حه‌قیقی کۆمه‌ڵێک شت پێویستن که یه‌ک له‌وان ” رێبه‌ریی”ه و له نووسینی داهاتوودا باس له رێبه‌ریی و قه‌یرانی رێبه‌ری ده‌که‌م.
Be the first to comment