کاوه ئاهه‌نگه‌ری
هه‌ر تێز (thesis) ێک، ئانتی‌تێز ( antithesis)ێکی هه‌یه و ده‌رکه‌وت/ وێککهوتی ئه‌م دوو دژ به یه‌که‌ش، سه‌نتێز (synthesis)ه. له کۆتایی به‌شی دووهه‌می ئه‌م نووسراوه‌یه (له وزه و هێزه‌وه بۆ بوون) باسم له‌وه کرد که ئه‌گه‌رچی ئێمه‌ی کورد له رووی پوتانسیهلهوه ( بالقوه) بوونمان هه‌یه به‌ڵام له ئاستی بوونی سیاسی‌دا کێشه‌مان هه‌یه و نه‌مانتوانیوه خۆمان بگه‌یه‌نینه بوونێکی حه‌قیقی. بۆ گه‌یشتن به‌م ستاتووسه، پێویستیمان به سهنتێزێکه که بتوانێ دیله‌مای نێوان تێز (بوون/ مه‌یلی به بوون له لای کورده‌وه) و ئانتی‌تێز ( نه‌بوون/ مه‌یلی به نه‌بوونی کورد) چاره‌سه‌ر بکات، ئه‌ویش هه‌بوون (become) ه. ” هه‌بوون” حاڵه‌تێکه که بواری کرداری بوونێک پێناسه ده‌کات و وه‌ک سه‌نتێزێک، بوون ده‌گه‌یه‌نێته ئاستی کرداری و ئانتی‌تێز، واته مه‌یلی به نه‌بوون، لانیکه‌م له جوغرافیای تێز دا ده‌خاته خانه‌ی نه‌بوون و نه‌مانه‌وه.
له‌م دۆخه‌ی ئێستادا که حه‌ز و ویست (desire)ێکی زۆر له نێو کورددا بۆ ”هه‌بوون” هه‌یه، کۆمه‌لێک شت پێویستن که سه‌ره‌کیترینیان، ” رێبه‌ریی” (leadership)ه. رێبه‌ریی ده‌توانێ و ده‌بێ وزه‌ی خاوه‌ن حه‌ز و ویستی خه‌ڵک، له ئاستی ”بالقوه”وه (له بوونه‌وه) بگه‌یه‌نێته ئاستی ”هه‌بوون” (become). بۆیه پێموایه که له‌مه‌و به‌دوا ئێمه ده‌بێ گرینگی زیاتر بده‌ینه سه‌ر چه‌مک و زهرووتهتی رێبه‌ریی.
شۆڕش و بزووتنه‌وه‌ی ژینا له کوردستان هه‌ر یه‌ک له‌م سێ چه‌مک و حاڵه‌ته‌ی به باشی بۆ ئێمه ده‌رخست. دیتمان که خه‌ڵک وزه و حه‌زێکی یه‌کجار زۆری بۆ رۆیشتن له ”بوون”ی پوتانسیهلهوه به‌ره‌و ”هه‌بوون” له‌خۆی نیشانداوه. واته خه‌ڵک ده‌یهه‌وێ له مهعادلهی وزه-هێز دا، ببێته بوونێکی کرداری به‌ڵام مخابن تا ئێستا سه‌رنه‌که‌وتووه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه هه‌مووی باسه‌که نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه خه‌ڵک و حه‌ز و ویستی ئه‌و خه‌ڵکه، به ته‌نیا ناتوانی پێکهێنه‌ری گۆرانکارییه‌کی له‌م چه‌شنه بێت. بۆیه به‌ر له هه‌مووشتێک پێویسته له بیرمان بێت که ئانتی‌تێزی ویستی هه‌بوونی کورد، واته ئه‌و مێنتالیته و هێزی دژبه‌ره که هه‌وڵ بۆ له‌باربردن و سه‌رکووتکردنی وزه و هێزی خه‌ڵک ده‌دات، بوونی هه‌یه و زۆریش چالاکه. ته‌نانه‌ت له‌مڕۆکه‌دا ئه‌م مێنتالیته‌یه سواره و ئێمه‌ی کوردیش پیاده. ده‌سته‌ڵات به هه‌موو جومگ و لق و پۆپه‌کانیه‌وه به ده‌ست ئانتیتێزه، هه‌ر بۆیه‌ش له نێوان هێز و ئیمکاناتی ئه‌م دووانه‌دا، واته ویستی خه‌ڵک (تێز) و ویستی دژبه‌ری خه‌ڵک (ئانتی‌تێز) باڵانسێک بوونی نیه. ململانێی نێوان ئه‌م دووانه‌ش دڕێژیخایاندووه و ناشکرێ هه‌میشه‌یی بێ. هه‌روه‌ها چوونه ناو رهکابهرایهتییهکی نابه‌رابه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر، ئه‌گه‌ری تێداچوون هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه (دیله‌مای تێز و ئانتی‌تێز) پێویستیمان به سه‌نتێزێک به نێوی ” رێبه‌ریی” هه‌یه که ده‌توانێ باڵانس به قازانجی حه‌ز و ویستی به‌ره‌وه هه‌بوونی خه‌ڵک بشکێنێته‌وه.
ئێستا به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی کورد ( ئێران) له‌و چه‌ند مانگه‌ی رابردوودا و به سه‌رنجدان به‌و سێ پێوه‌ره، چۆن ده‌ڕوانینه رێگه‌چاره؟ ئایا رێبه‌رییه‌ک که بتوانێ دینامیزمی کۆمه‌ڵگه به مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئانتی‌تێز ( مێنتالیته‌ی ناوه‌ندگه‌رایی له دوو فۆڕمی حکومه‌تی و ئۆپۆزیسیۆندا) به‌رێوه‌به‌ری بکات، بوونی هه‌یه؟
من پێموایه که وڵامی ئه‌م پرسیارانه زۆر دژوار نین و بۆ زۆربه‌مان روونه. بۆیه له کۆتاییدا پێوسته ئاماژه به‌وه بکرێ که گه‌لی کورد تا قه‌یرانی رێبه‌ریی چاره‌سه‌ر نه‌کات، ئیمکانی ئه‌وه‌یکه خه‌ڵک، که له راستیدا لانکه و هه‌وێنی ”بوون”ه، بتوانێت له رێگای شکستدانی ئانتی‌تێز که هۆکاری نه‌بوونێتی، سه‌ربکه‌وێ، زۆر که‌مه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یکه که سه‌نتێزی ئه‌م دوو چه‌مکه که ده‌بێته رێبه‌ریی، له نێو کورددا ئه‌ویش به شێوه و له سه‌ر ئه‌ساسی فۆڕمێکی نوێ شکڵ بگرێ و باڵانس به لای خوازیارانی ”هه‌بوون”دا بشکێنێته‌وه.
Be the first to comment