کاوه ئاهه‌نگه‌ری
دوای شه‌ش ساڵ تێپه‌ڕ بوون به سه‌ر ئاکامه‌که‌ی راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی له ساڵی ٢٠١٧دا، ئاکامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پاڕێزگاکانی عێڕاق به تایبه‌تی له ناوچه کێشه له سه‌ره‌کان، منی هاندا دیسان له سه‌ر زه‌رووره‌تی هه‌ڵبژرادنی مێتۆدی دیاریکردنی مافی چاره‌ی خۆنووسی ئه‌رێنی ( Posetive Self- Determination) ته‌ئکید بکه‌مه‌وه.
له مانگی نۆڤه‌مبر که له لایه‌ن زانستگای ئه‌مریکی کوردستان (دهۆک)ه‌وه بۆ به‌شداریکردن له کۆنفڕانسی ”ئاشتی و ئاسایش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست” ( Peace and security in the Middle East) بانگهێشتکرابووم، له میانه‌ی کارگرووپ ( Workshop)ی فێدڕالیزمدا به کورتی باسم له‌وه کرد که رێفڕاندۆم مێتۆدێکی هه‌ڵه بوو و ئێمه‌ی کورد له هیچ به‌شێکی کوردستان ناتوانین له رێگای شێوازه کلاسیکه‌کانی ده‌سته‌ربه‌رکردنی چاره‌نووس، ئاکامی دڵخوازمان به ده‌ست بێنین. هه‌ر بۆیه به باوه‌ڕی من رێفرراندۆمی ٢٠١٧ شکستی خوارد. له‌و کارگروپهدا باسم له زه‌رووره‌تی هه‌ڵبژاردی شێوازی ئه‌رێنی مافی دیاریکردنی چاره‌نووس کرد.
شه‌ڕی هێرش به‌رانه ( نه‌ک به‌رگری ره‌وا) و رێفڕاندۆم دوو شێوازن که له‌وانه‌یه پێمانوابێ بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسان ده‌توانین په‌نایان بۆ ببه‌ین، له‌حالێکدا هه‌ردووکیان ( له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا) له جۆری نه‌رێنی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسن (Negative Self- Determination ). ئه‌م جۆره‌ش (نه‌رێنی) له‌به‌ر دۆخی زاڵ به سه‌ر کورددا؛ چ له لایه‌نی ده‌وڵه‌تانی زاڵ به سه‌ر کوردستان و چ زلهێزه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندی وپلانی ستراتیژیک و سیاسهسهتی مه‌زن (Macro Policy) ئه‌و زلهێزانه و موعادلاتی ناوچه‌یی و باقی زل هێزه‌کانی ناوچه، ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به ئاستی چاره‌ی خۆنووس له شێوازی نه‌رێنی به ده‌ست کورده‌وه زۆر لاوازه، به‌ڵام به پێچه‌وانه ئێستاکه پتر له هه‌میشه بوار بۆ کورد ره‌خساوه که به که‌ڵکوه‌رگرتن له شێوازی ئه‌رێنی مافی دیاریکردنی چاره‌نووس، به‌ره‌و کۆتایی هێنان به‌و مێژووه خوێناوییه هه‌نگاو بنێت.
ئاکامی هه‌ڵبژاردن له ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کانی عێراق( که‌رکووک، خانه‌قه‌ین، نه‌ینه‌وا، دیاله،…) که کورد به کوردستانیان ده‌زانێ به‌ڵام له‌مێژه له ژێر چنگی ناکورد دایه، ده‌ری خست که به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ندێک پڕێنسیپ و مکانیزمی گشتی، کورد بواری باشتر و زیاتری بۆ نزیک بوونه‌وه له مافه‌کانی بۆ ده‌ره‌خسێ.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجار رێک گه‌مه کردن له به‌سته‌ری دیاریکردنی مافی چاره‌ی خۆنووس به‌ڵام له جۆری ئه‌رێنی بوو. رایان و دێجی ( Ryan & Deci, 2017) له شڕۆڤه‌ی تیۆری دیاریکردنی مافی چاره‌ی خۆنووسدا ئامژه به سێ هۆکار و پاڵنه‌ر بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌وه دیاریکردنی چاره‌نووس ده‌که‌ن که بریتین له: کێبه‌رکێ (Competence )، ئۆتۆنۆمی ( Autonomy) و هاوتهباری و خزمایه‌تی (Relatedness ). ئه‌م سێ پاڵنه‌ر و فاکتۆڕه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکانی عێراق له ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کاندا به باشی خۆیان نواند.
کورد له نیوان خۆی و غه‌یره خۆیدا له کێبه‌رکێ و رهقهبهرایهتیدا بوو. کورد بۆ گه‌یشتن به ستاتووسێکی شیاو بۆ کورد له‌و شوێنانه و وه‌ک کورد ده‌نگی دا و هه‌روه‌ها کورده‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو کورده‌کان به هاوپێوه‌ندی ( هاوخوێنی و هاوتهباری) یه‌کتر ده‌زانن ده‌نگیان به کورد دا و له‌و رێگایه‌یه و به کاریگه‌ری ئه‌م سێ فاکتۆڕه چوونه گه‌مه‌ی سیاسی دیاریکردنی چاره‌نووسی ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان.
ئه‌م شێوازه له ئێستاکه‌دا له عێڕاق و تورکیه و سوریه زیاتر له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وڵامده‌ره. به‌ڵام ده‌کارهێنانی ئه‌م شێوازه ته‌نیا تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن و به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کان له وڵاتێک‌دا نیه، به‌ڵکوو شێوازێکی ته‌عاموله به نیسبه‌ت چاره‌نووسی خۆت له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌کان، ده‌وڵه‌ت بێ یان هه‌ر به‌رانبه‌رێک که له پرسی چاره‌نووستدا ده‌خاله‌تی هه‌یه یان ده‌یبێ.
بۆیه رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به گشتی و کۆمه‌ڵگای سیاسی و مه‌ده‌نی کورد (له‌و به‌شه) به تایبه‌تی، پێویسته به جیددی بیر له‌م شێوازه و رێکاره‌کانی بکه‌نه‌وه. بۆ باشووری کوردستانیش پێموایه که ئه‌مه تازه سه‌ره‌تای ئه‌م گه‌مه سیاسیه‌یه و رێبه‌رانی سیاسی کورد له باشور ده‌توانن به به‌رفراوانتر و قوڵترکردنه‌وه‌ی مه‌جاله‌کانی گه‌مه‌ی سیاسی له به‌سته‌ری دیاریکردنی مافی چاره‌ی خۆنووسی ئهڕێنیدا زیاتر قازانج به کورد بگه‌یه‌نن و قوربانی وخه‌ساره‌کانی سه‌ر کورد که‌متر بکه‌نه‌وه.
December 19, 2023
December 19, 2023
Be the first to comment