کاوە ئاهەنگەری: لە قسەدا کەس دژی دێمۆکراسی نییە، بەڵام لە پڕاکتیکدا بەرژەوەندی جێگە بە فەلسەفە و ماف تەنگ دەکات
دیمانە: شەهرام سوبحانی
ئاماژە: دێمۆکراسی بە ئەسڵێکی گرینگ لە چارەسەری پرسی نەتەوەکان دادەنرێ و قسەی لەسەر دەکرێ، هاوکات کۆمەڵێک پرسیار لەم بارەوە لای هەر تاکێکی کۆمەڵگەوە دروس دەبێ کە ڕۆڵی دێمۆکراسی لە چارەسەری کێشە و گرفتەکانی نەتەوەی کورد چییە؟ ئایا دێمۆکراسی دەتوانێ وڵامدەری ویست و داخوازییەکانی نەتەوەی کورد بێ؟ ئۆپۆزیسیۆنە ئێرانییەکان تا چ ڕادەیەک پابەند بە چەمکەکانی دێمۆکراسی بۆ ئێرانی داهاتوون؟ لای ئەوان تەنیا دروشمێکە بۆ گەیشتن بە دەسەڵات یان ئەسڵێکی چەسپاو لە بەرنامە و پێڕەوی نێوخۆیاندا و کۆمەڵێک پرسیاری دی. لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کاوە ئاهەنگەری، شرۆڤەکاری سیاسیی ئەو بابەتە تاوتوێ دەکەین:
کاک کاوە سەرەتایی مژارەکەمان لەم پرسیارەوە دەست پێ دەکەین کە ڕۆڵی دێمۆکراسی لە چارەسەری گرفت و کێشه‌کانی نەتەوەی کورددا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فی چاو له‌م پرسیاره‌ت بکه‌م و بمهه‌وێ له‌م ڕه‌هه‌نده‌شه‌وه وڵام بده‌مه‌وه، ده‌توانم بڵێم که دێمۆکراسی چاره‌سه‌ری زۆرینه‌ی کێشه و گرفتهکانمانه. دیاره ده‌بێ مه‌به‌ستتان نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئێران بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت کورد به گشتیش بێ ئه‌وه هه‌مدیسان وڵامه‌که‌م له ڕووی فه‌لسه‌فییه‌وه هه‌ر له جێگەی خۆیه‌تی. بۆ وا ده‌ڵێـم؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه دێمۆکراسی له زات و ناخی خۆیدا، ” ڕێگه‌چاره”یه. واته گه‌یاندنی هه‌ر تاکێک به ستاتووسی شیاوی خۆی. له دێمۆکراسیدایه که ”تاک” و ”کۆ” شانسی به‌کرده‌ییکردنی ئیراده‌ی خۆیان پێده‌درێ. حه‌تمه‌ن بیستووتانه که ده‌ڵێن دێمۆکراسی واته حکوومه‌تی خه‌ڵک به سه‌ر خه‌ڵکدا. دیاره ئه‌م چه‌مکه که ڕیشه‌ی له زمانی لاتین دایه، هه‌ر به‌و مانایه‌یه، واته کراسیای (حکوومه‌ت) دێمۆس (خه‌ڵک). یان حکوومه‌تی خه‌ڵک. به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا باری زه‌ینی و تێۆریکی باسه‌که‌یه که وه‌ک باسیشم کرد، له‌م ڕووه‌وه به باوه‌ڕی من ده‌توانین وه‌ک چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگەی مڕۆڤایه‌تی ناوی ببه‌ین. به‌ڵام له کرده‌وه‌دا هه‌ندێک شت دێنه ئاراوه که ئێمه مه‌جبوور ده‌که‌ن ڕوو له هه‌ندێک مکانیزمی کرداری دیکه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دێمۆکراسی بکه‌ین. لێره‌دایه که “ئابراهام لینکۆڵن”، سه‌رۆککۆماری به ناوبانگی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا و یه‌کێک له باوکانی بنیاتنه‌ری ئامریکا ده‌ڵێ: دێمۆکراسی واته حکوومه‌تی خه‌ڵک به سه‌ر خه‌ڵکدا، له ڕێگای خه‌ڵکه‌وه بۆ خه‌ڵک. ئه‌م تێبینییانه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه دێنێته ئاراوه که لێره‌دا مه‌جالی باسیان نییه. به‌ڵام با من باس له پێناسه‌یه‌کی دیکه بکه‌م که وێکچوونێکی هزری- فه‌لسه‌فی جوانی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری ناوداری کورد شکۆبان دوکتور قاسملوو هه‌یه. ئه‌وه‌یکه ڕێبه‌ری مه‌زنمان دروشمی ” دێمۆکراسی بۆ ئێران، خودموختاری بۆ کوردستان”ی له نێو گوتاری سیاسی حیزبی دێموکرات‌دا جێ خست، له ڕاستیدا هه‌ڵقووڵاوی ڕوانین و تێگه‌یشتنێکی فه‌لسه‌فی زۆر وردبینانه و دووربینانه بوو. ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌م دروشمه‌مان له پێش شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه ده‌بیست، چه‌ند ده‌یه دواتر، فه‌یله‌سووفی به‌ناوبانگی جیهان؛ ”جان که‌ین” ئاوا دێمۆکراسی پێناسه ده‌کات: ”دێموکراسی واته خودموختاری بهرابهرهکان”. سه‌رنج بده سه‌ر دوو وشەی ” خودموختاری” و ”به‌رابه‌ری” له دێمۆکراسیدا. ئێستا گرینگی و قورسایی و جوانی دروشمه‌که‌ی قاسملووی مه‌زنمان باشتر بۆ ده‌رده‌که‌وێ. چوون له فه‌لسه‌فه‌ی دێمۆکراسی‌خوازی شکۆبان عبدولڕحمان قاسملوودا، “خودموختاری” و “به‌رابه‌ری” دوو بیچمی بنه‌ڕه‌تی خه‌بات و ژیان بوون و هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا سه‌ری دانا. به‌کورتی دێمۆکراسی له ڕووی فه‌لسه‌فی و تێۆریکه‌وه چاره‌سه‌ری کێشه‌کانمانه به‌ڵام له کرده‌وه‌دا پێویستیمان به کۆمه‌ڵێک مکانیزمه.
ئەو مکانیزمانە چین؟
کۆمه‌ڵێک ڕێگه‌چاره‌ی سیاسی هه‌ن وه‌ک مکانیزم که کۆمه‌ڵگەکان بەکاریان هێناوه. واته ته‌تبیقی دێمۆکراسی فه‌لسه‌فی بۆ سه‌ر دێمۆکراسی سیاسی. بۆ نموونه بۆچی دێمۆکراسییه‌کان هیچیان عه‌ینی یه‌ک نین له ڕووی پێکهاته‌ی سیاسییه‌وه؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه هه‌ر کۆمه‌ڵگەیه‌ک تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و له ته‌تبیقی سیاسیی‌دا ئه‌گه‌ر دێمۆکراسی بنه‌ما بێ، ئه‌وه ده‌رکه‌وته‌ی جیاواز و جۆراوجۆری لێ ده‌که‌وێته‌وه. یان شێوازه‌کانی ته‌تبیقی دێمۆکراسی، ئایا دێمۆکراسییه‌که ڕاسته‌وخۆ ده‌بێ یان ناڕاسته‌خۆ؟ پاڕلمانی ده‌بێ یان سه‌رۆکایه‌تی؟ و ….هتد. و بگره چه‌ند و چۆنی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات به‌شێکه له پڕۆسه‌ی دێمۆکڕاتیزاسیۆن. فۆڕم و چه‌ند و چۆنی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات له وڵاتانی دێمۆکراتیکدا وه‌ک یه‌ک ناچن.
ئه‌م باسه به‌رفراوانه، هه‌ر بۆیه وتم که دێمۆکراسی له ڕووی فه‌لسه‌فییه‌وه چاره‌سه‌ره، به‌ڵام به کرده‌وه کۆمه‌ڵێک مکانیزم و ئاڵۆزیی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
دێمۆکراسی دەتوانێ وڵامدەری ویست و داواخوازییەکانی نەتەوەی کورد بێ؟
ئه‌گه‌ر بوونی هه‌بێ و ئینجا ساز‌و کاری سه‌رده‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌سته‌به‌ر بکرێ، پێموایه ده‌توانێ ویست و داخوازییەکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌دی بێنێت. به‌ڵام کێشه‌که ئه‌وه‌یه که زۆر که‌س به ڕواڵه‌ت دێمۆکراسی قه‌بووڵه به‌ڵام زۆر جار به کرده‌وه، له دژی ده‌وه‌ستێ. ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی زاڵ و بنده‌ستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که له قه‌یرانێکی مه‌عریفیدان و ئه‌وه‌ش وه‌ک گه‌وره‌ترین کۆسپی سه‌ر ڕێگای دێمۆکراتیزاسیۆنی لێهاتووه. تێگه‌یشتنی ئێمه به نیسبه‌ت دێمۆکراسی زۆر کرچ و کاڵه. ئه‌وه‌ی فێری ده‌بین له په‌روه‌رده‌ی فەرمی و نافەرمی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، زۆربه‌ی دژ به دێمۆکراسین. ئینجا له مه‌ڵبه‌ندێک یان له وڵاتێک‌دا دێمۆکراسی وه‌ک وانه له منداڵییه‌وه نه‌وترێته‌وه، بۆ ده‌بێ به‌رهه‌می ژیانی کۆییمان ” دێمۆکراتیک” بێ!؟ ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر پێناسه‌ی دێمۆکراسی؛ وه‌ک باسم کرد له دێمۆکراسیدا خودموختاری ئه‌سڵێکی سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تییه. واته تاک ده‌بێ خودموختار بێ، واته بتوانێ ئیڕاده‌ی خۆی به کرداری بکات، واته ستاتووسی هه‌ر تاکێک له ناو کۆیه‌کدا پاڕێزراو بێ، واته تاک بڕێار ده‌ر بێ.
ئایا سیسته‌می په‌روه‌رده له ڕۆژهه‌لاتی نێوه‌ڕاست له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م تێگه‌یشتن و گۆشه نیگایه دارێژراوه؟
بێگوومان وەڵام نایه، که‌وابوو سیسته‌م و مکانیزمی ژیانی کۆیی ئێمه ناتوانێ دێمۆکراتیک بێ. بۆیه ئێمه وه‌ک کورد له دوو به‌شدا ده‌بێ له فکری چاره‌سه‌ردا بین یه‌که‌م، کۆمه‌ڵگەی کوردی خۆمان که به ده‌ست بیچمی کولتووری و ده‌ستووری ناکوردی و نادێمۆکراتیکه‌وه دەناڵێ. دووهه‌م، چه‌ند و چۆنی هه‌ڵسووکه‌تی نه‌ته‌وه و حکوومه‌ته سه‌رده‌سته‌کان له‌گه‌ڵ ئێمه و ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وان که له ڕاستیدا خه‌بات و هێز و وزه‌ی کورد به زۆری بۆ ئه‌م به‌شه ته‌رخان کراوه و چه‌ندین ده‌یه‌یه که قه‌راره ئه‌و باڵانس و موعادله‌یه به قازانجی خۆمان بگۆڕین.
ئۆپۆزیسیۆنە ئێرانییەکان تا چ ڕادەیەک پابەند بە چەمکەکانی دێمۆکراسی بۆ ئێرانی داهاتوون، لای ئەوان تەنیا دروشمێکە بۆ بە دەسەڵات گەیشتن یا ئەسلێکی چەسپاو لە بەرنامە و پێڕەوی نێوخۆیاندا؟
وه‌ک که‌سێک که شاره‌زای ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم که ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیش وه‌ک خه‌ڵکه‌که‌ی له قه‌یرانی مه‌عریفیدا تل ده‌خواته‌وه. وه‌کی باسیشم کرد، له ڕواڵه‌تدا و له ئاستی وشه‌دا که‌س دژی دێمۆکراسی نییه، به‌ڵام له ئاستی کرده‌وه و پڕاکتیکدا، زۆر شت ده‌گۆڕدرێ و به‌رژه‌وه‌ندی جێگە به فه‌لسه‌فه و ماف ته‌نگ ده‌کات.
کۆمەڵگەی کوردستان و بەگشتیی ئێران تا چ ئاستێک خوازیاری دامەزراندنی ئەم شێوە نیزامەن؟ و خوێندنەوەی کۆمەڵگەی ئێرانی بۆ ئەم پرسە لە چ ئاستێک دایە؟
من به تایبه‌تی به دوای شۆڕشی ژینا زیاتر له‌گه‌ڵ ئاستی مه‌عریفی کۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی کوردستان و ئێران ئاشنا بووم و بۆ من جێی دڵخۆشییه. به زمانێکی دیکه و زۆر بێپه‌رده عه‌رزتان ده‌که‌م؛ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕم به داهاتوویه‌کی گه‌ش هه‌بێ، ئه‌وه پێموایه که به ده‌ست نه‌وه‌ی نوێی یاغی و کۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی ده‌بێ، نه‌ک ئۆپۆزیسیۆنی کلاسیک. ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌ندێک شت که من زۆتر به کورتی ئاماژەیان پێدەکەم یه‌که‌م؛ شکستی بیڕۆکەی کۆن و کلاسیکه‌کان که وه‌ک ده‌رفه‌ت و ده‌سکه‌وتێکی باشی بۆ نه‌وه‌ی نوێ لێهاتووه و چیتر ئه‌و شێوازه کلاسیکانه ته‌جرووبه نه‌که‌نه‌وه. دووهه‌م؛ تابۆ شکه‌نی یه‌کێکی دیکه له خسڵه‌ته باشه‌کانی ئه‌و نه‌وه‌یه‌یه که ده‌توانێ ئه‌ولاتر ببینی و بخوێنێته‌وه و له ڕابردوودا چه‌ق به‌ستوو نه‌بێ.
سێهه‌م؛ ئاشنا بوون له‌گه‌ڵ بیڕۆکه‌ی سیاسی نوێ و ته‌جرووبه‌ی گه‌لانی دیکه. چواره‌م؛ بوونی ئامێری پێوه‌ندی که توانیوێتی به نیسبه‌ت پێکهاتنی هزری گشتی (خرد جمعی) زۆر یارمه‌تیده‌ر بێ و باس و بابه‌ته‌کان زۆر خێراتر و قوڵتریش بکه‌وێته نێو نه‌وه‌ی نوێیەوه.
کەند و کۆسپەکانی بەردەم دێمۆکراسی و ڕەهەندەکانی چین؟ و چەندە دەتوانێ ڕێگر بێت؟
ڕاستییه‌که‌ی یه‌که‌م کێشه نه‌بوونی خودی ” دێمۆکراسی”یه بۆیه باس کردن له که‌ند و کۆسپ و ڕه‌هه‌نده‌کانی شتێک که بۆخۆی بوونی نییه، که‌مێک سه‌یر ده‌نوێنێ. که‌وابوو ئیزن ده‌خوازم سه‌ره‌تا به ڕاشکاوی ”نه‌بوونی دێموکراسی” باس بکه‌م و ئینجا به ئه‌و هۆکارانه‌ی بوونه‌ته هۆی پێک نه‌هاتنی دێموکراسی له‌م ناوچه‌یه ئاماژه بکه‌م. سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی له‌دایک نه‌بوونی دێمۆکراسی له‌م ناوچه‌یه‌دا، به باوه‌ڕی من نه‌بوونی بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕووناکبیریی تابۆ شکێن، پێشڕه‌وه و ڕێخۆشکه‌ر، باسێکی جیددی و سه‌ره‌کییه. هه‌تا ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش ڕوو نه‌دات، قه‌یرانی مه‌عریفی که یه‌خه‌ی هه‌مووانی گرتۆته‌وه، چاره‌سه‌ر نابێ و له نه‌هایه‌تدا ناتوانین دڵ به بنیاتنانی دێمۆکراسی له‌م ناوچه‌یه‌دا خۆش بکه‌ین. دیاره وه‌ک له پرسیارهکهشتدا هاتووه، ئه‌م ڕێگه‌یه بێ ڕێگر و کۆسپ نییه. بۆ نموونه عه‌قڵیه‌تی دینی، پێکهاته‌ی هیرارشییەکی عه‌شیره‌یی، نه‌بوونی سیسته‌مێکی په‌روه‌رده و بارهێنان هه‌ر له منداڵییه‌وه تا کۆتایی، نه‌بوونی ڕێبه‌رییه‌کی بنیاتنه‌ر وه‌ک ”باوکانی بنیاتنه‌ر”ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا، ناوچه و جیرانی دواکه‌وتووی نووقمی عه‌قڵیه‌تی نادێمۆکراتیک و …. هتد. له کۆتاییدا، نه‌بوونی”هزری سیاسی”(خرد سیاسی) پێویست بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ کێشه‌کان به سه‌ره‌کیترین کۆسپه‌کان ده‌زانم.
حیزبەکانی ڕۆژهەڵات تا چ ئاستێک توانیویانە دێمۆکراسی و ڕەهەندەکانی له نێو کۆمەڵگەدا نەهادینە بکەن؟
نه‌هادینه کردنی دێمۆکراسی له نێو کۆمه‌ڵگەی کوردستاندا ناکه‌وێته سه‌رشانی ئه‌حزابێک که بۆخۆیان قه‌ده‌غه‌ن و ناتوانن چالاکی یاساییان هه‌بێ. له وڵاتێکیشدا که ڕێژیمێکی وه‌ک کۆماری ئیسلامی به سه‌ریدا زاڵه، هه‌مدیسان باس له نه‌هادینه‌کردنی دێمۆکراسی دوور له لۆژیکه. بۆیه بەگشتی ده‌بێ باس له چۆنێتی ده‌ستپێکردنی دێمۆکراسی بکه‌ین که هێشتا گه‌لانی ئێران بەگشتی و نه‌ته‌وه‌ی کورد به تایبه‌تی لێی بێبههرهیه. به‌ڵام له‌وانه‌یه ڕووی پرسیاری ئێوه له دێمۆکراسی نێوخۆیی حیزبه‌کان بێ که ئه‌وه‌ش باسێکی دیکه‌یه. حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتیش له ڕواڵه‌ت و تێۆریدا خاوه‌ن ستاتووسی دێمۆکراتیکن. بۆ نموونه هه‌ڵبژاردن هه‌یه، کۆنگره و کۆنفرانس هه‌یه، که‌سانێک خۆ ده‌پاڵێون، ده‌نگدان هه‌یه و بگره چه‌ند ساڵ جارێک ئه‌کتێکی دێمۆکراتیک به‌ڕێوه ده‌به‌ن. به‌ڵام ئایا دێمۆکراسی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه؟
به باوه‌ڕی من نا. له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه دێمۆکراسی مۆدیڕن که ”جان که‌ین” وه‌ک خودموختاری بهرابهرهکان پێناسه‌ی ده‌کات، زۆر شتمان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه. هه‌ر بۆیه ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌حزابی کوردی، له ژن و پیاو ڕا بگره تا ئه‌وانه‌ی خۆیان به کۆمه‌ڵگەی په‌لکه‌زێڕینه پێناسه ده‌که‌ن و … هتد. به ستاتووسی به‌رابه‌ر و خودموختار گه‌یشتوون؟ بۆیه پێموایه که دێمۆکراسی پێش ئه‌وه‌ی قالب بێ، ناوه‌ڕۆکه. پێش ئه‌وه‌ی ئه‌ساسنامه بێ کردار و ڕه‌فتاره. لێره‌دایه پێموایه حیزبه‌کانیش تا نه‌هادینه‌بوونی دێمۆکراسی مه‌ودایه‌کیان له پێشه.
کاک کاوە زۆر سپاس بۆ بەشداریتان لەم دیمانە، ماندوو نەبن.
Be the first to comment