✍️ کاوه ئاهه‌نگه‌ری
ساڵی ٥٨ی هه‌تاوی ساڵێکی چاره‌نووس ساز بوو بۆ کورد، به‌ڵام به داخه‌وه له ئاکامدا ساڵانێکی ره‌شی بۆ کورد تۆمار کرد. ئێستا ئێمه‌ی کورد له ئێران هه‌م‌دیسان که‌وتووینه‌ته وه‌ها دۆخێکه‌وه. هه‌رچه‌ند فاکتۆڕه‌کانی ده‌خیل له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تدا له هی ئه‌وکات زۆرتر و جیاوازترن به‌ڵام له رووی چاره‌نووسه‌وه ئێمه‌ی رۆژهه‌ڵاتی، دیسان خه‌ریکه له ٥٨ نزیک ده‌بینه‌وه.
ئاسایش( امنیت) و سیاسه‌ت
به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێک بۆچوون ئه‌وه‌ی زیاتر و زووتر له سه‌ر چاره‌نووس شوێندانه‌ره ، ئه‌منیه‌ته نه‌ک سیاسه‌ت. که ده‌ڕوانینه ساڵی ٥٨ی هه‌تاوی، ته‌نیا دوو که‌سایه‌تی شه‌هید دکتور قاسملوو و شێخ عێزه‌دینی حوسێنی له رووی سیاسی‌یه‌وه له زۆربه‌ی سیاسی‌یه‌کانی نیشته‌جێی تاران له‌سه‌رتر بوون، به‌ڵام چوونکه تاران و تارانیان له رووی ئه‌منیه‌تییه‌وه باڵاده‌ست بوون، توانیان پاشه‌کشه به کورد بکه‌ن. ئه‌وه‌ی که ئه‌منیه‌ت سیاسه‌ت دیاری ده‌کات نه‌ک به پێچه‌وانه‌که‌ی، راستی‌یه‌کی زه‌قه، هه‌ربۆیه حزووری کورد له تاران له رووی ئه‌منیه‌تییه‌وه زۆر گرینگه.
حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات نه ته‌نیا تارانیان به‌ته‌واوی به‌جێ‌هێشت به‌ڵکوو شار و گونده‌کانی کوردستانیشان چۆڵ کرد و روویان له شاخ کرد. ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی کوشه‌نده‌بوو بۆیه به باوه‌ڕی من نابێ دووپات بێته‌وه.
لێره‌دا گرینگ مه‌هاری باڵانسی ئه‌منیه‌تییه بۆ ئاواڵه‌ترکردنی ده‌ستی ده‌زگای سیاسی کوردی له ئێرانه بۆ هه‌ر پلانێک که هه‌یه‌تی. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ندێک رێگا و شوێن هه‌ن که رێگا و ئیمکانێکی زیاتر و نزیکتر بۆ کورد پێک دێنێ بۆ به کرداریکردنی ئه‌م پلانه، ئه‌ویش کرماشانه. ئه‌وه‌نده‌ی کرماشان له رووی ئه‌منیه‌تییه‌وه ده‌توانی له سه‌ر چاره‌نووسی سیاسی کورد شوێندانه‌ر بێ، شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان ناتوانن ئه‌م قورسایی و شوێندانه‌رییان هه‌بێ.
پاراستنی کوردستان
به هۆی جێگیر نه‌بوون( نهادینه)ی دێمۆکراسی وه‌ک ره‌وشت و پڕێنسیپ له جوغرافیای ئێران‌دا به گشتی و تاران به تایبه‌تی، چاوه‌ڕوانی له تاران بۆ هه‌ڵسووکه‌وتی دێمۆکراتیک له‌گه‌ڵ پرسی کورد که‌مێک دووره له لۆژیک. بۆیه ئه‌م ئه‌م باسه‌ی من له چوارچێوه‌ی دێمۆکراتیزه کردن و فدڕالیزه‌کردنی ئێران‌دا جێی نابێته‌وه. لانیکه‌م هاوته‌مه‌نی من، ناتوانێ پێشڤه‌چوونێکی باش له پاراستنی کوردستان له سه‌ر بنه‌مای دێموکراسی ببینێت. بۆیه ئێمه ناچارین له ئه‌گه‌ری هاتنه ئارای گۆڕانکاری له ئێران له رووی موعادله‌ی هێزی نیزامی و ئه‌منیه‌تییه‌وه چاو له چاره‌نووسی کورد بکه‌ین.
کۆتا قسه‌م ئه‌وه‌یه که ئه‌وه‌ی ئێستا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست قه‌باره‌ی سیاسه‌ت دیاری تیۆری ئه‌منیه‌تی- نیزامییه نه‌ک شتێکی‌تر. بۆیه ده‌سته‌ڵاتی ئه‌منیه‌تی و نیزامی ئێمه‌یه که چه‌ند و چۆنی داهاتوومان ده‌نووسێته‌وه.
Be the first to comment