له سه‌د ساڵی رابردوو به گشتی و له ٥٠ ساڵی دواییدا به تایبه‌تی، هه‌ندێک رێچکه‌ی ناخۆجێی هزری، هاورده‌ی کوردستان کراون که به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی سه‌رپێیی له مێژووی سیاسی نیشتمانی کوردان، ناسه‌رکه‌وتووبوونی بیرۆکه‌ی هاورده ( تفکر وارداتی) به روونی ده‌رده‌که‌وێ. بۆچوونی ئیدئۆلۆژیکی ناخۆجێیی له قۆناغی رزگاریدا نه‌یتوانیوه و ناشتوانێ یارمه‌تده‌ری کورد بۆ حه‌لی پرسه‌که‌ی و رزگاری خاکه‌که‌ی بێ، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر هه‌ندێک هۆکار.ئه‌و فاکتۆڕهی هێز و دینامیزمی شارۆمه‌ندانی کورد رێک و یه‌ک ده‌خات، شوناسی کوردانه‌یه که ره‌گ و ریشه‌یه‌کی هزریی خۆماڵییه و له به‌ستێنی مێژوویی– کولتووری کورد و کورده‌وارییه‌وه هاتووه. به باوه‌ڕی من ئه‌م ئه‌سڵه بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان وه‌ک یه‌ک وایه. ئه‌گه‌ر چی چه‌ند و چۆنی ده‌وڵه‌تانی زاڵ به سه‌ر کوردستان ده‌قاوده‌ق کۆپی یه‌ک نین به‌ڵام بۆ رزگاری کورد و کوردستان له ژێرده‌سته‌یی له هه‌ر چوار وڵات‌دا، یه‌ک رێبازی کاریگه‌ر، رێکخه‌ر و داهاتوودار هه‌یه ئه‌ویش رێبازێکی نه‌ته‌وه‌یی– دێموکراتیکه. سیاسه‌ت بۆ کورد – له قۆناغی رزگاریدا– به مانای بیر و هزرێکه که خاوه‌ندارێتی پرسی کورد و خاکی کوردستان ده‌کات. کوردایه‌تی له قۆناغی رزگاری و بگره دوای رزگاریش زیاتر به‌رهه‌مهێنان و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی(تولید و بازتولید) بیچم و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی په‌که‌یجی شووناسی کوردی له هه‌موو بوار و رهههندێکهوهیه. سیاسه‌تیش به کرداریکردنی ئه‌م کوردایه‌تییه و به‌هێزترکردن و پاراستنی له ئاستی نێوخۆیی، ناوچه‌یی و جیهانیدایه. گه‌لی به‌خته‌وه‌ریش وه‌ک مرۆڤی به‌خته‌وه‌ر ئه‌و گه‌له‌یه که ده‌توانێ بۆخۆی و وه‌ک خۆی بێ نه‌ک لاساکه‌ره‌وه‌ی گه‌ل یان گهلانیتر. کورد کاتێک ده‌توانێ به سه‌روه‌ریی شیاوی خۆی بگات که خۆی بناسێ و له سه‌ر ئه‌ساسی شوناسی خۆی، خۆی به جیهانیان بناسێنێ و بچێته نێو گه‌مه‌ی ژیانی نێونه‌ته‌وه‌یی.